KNNC
سه‌نته‌ری میترۆ به فیكه هه‌ر سێ ده‌سه‌لاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی پیشیلكاریه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نوسان.
نیاز عه‌بدوڵا ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ی ئێن ئێن ڕایگه‌یاند: وه‌ك زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه بۆ دهسهلاَتدارانی هه‌رێم، هه‌ڵمه‌تێكی فیكه‌لێدان له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان ڕێكده‌خه‌ن.
له باره‌ی ئامانجی، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه، وتی: "ئامانجمان دانانی سنورێكه بۆ ئه‌و پیشیلكارییانهی دژ به ڕۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌درێت".
نیاز عه‌بدولا وتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه ڕۆژی 22 ی نیسان ئه‌نجام ده‌درێت".
ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر، مێژوی نه‌ریتی فیكهیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا فیكه وه‌ك هۆكارێك بۆ ئاگاداركردنه‌وه له هه‌موو چالاكی و خۆشی ناخۆشییه‌كاندا به‌كارهاتوه.