وه‌زاره‌تی رۆشنبیری: پێده‌چێت ته‌شویشی‌ سه‌ر كه‌ی‌ ئێن ئێن ده‌ستی ده‌ره‌كی بێت



KNNC

به‌رێوه‌به‌ری گشتی‌ ڕاگه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت ره‌نگه‌ ته‌شویشی سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئار تی ده‌ستی ده‌ره‌كی بێت.


هه‌ڵگورد عه‌بدلوه‌هاب به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێم له‌لێدوانێكیدا به‌  كه‌ی‌ ئێن ئێن-ی‌  ڕاگه‌یاند:  وڵاتانی دیكه‌ چاویان به‌ بارودۆخی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئاژاوه‌ بخه‌نه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌، هه‌ربۆیه‌ ره‌نگه‌ ته‌شویشی سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئاڕ تی، ده‌ستی ده‌ره‌كی بێت.


وتیشی‌:  "پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكه‌ین، ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی ته‌شویشه‌كه‌ بدۆزینه‌وه‌".


به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، له‌ باره‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ی‌ ته‌شویش وتی‌:   چه‌ند رۆژێكه‌ بودجه‌ گه‌یشتۆته‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و له‌و بودجه‌یه‌ پاره‌یه‌كی تایبه‌تیمان بۆ كڕینی ئامێرێكی مۆنیته‌ری ته‌رخانكردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌وڵاتی پۆڵونیا بیكڕین‌و به‌و ئامێره‌ سه‌رچاوه‌ی ته‌شویشه‌كان بدۆزنه‌وه‌.



17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500