KNNC
له شاری سلێمانی ئۆتۆمبیلێك له‌كاتی به‌نزین وه‌رگرتندا گڕده‌گرێت، به‌وهۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی بریندارده‌بێت و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2013، له نزیك عه‌لوه كۆنه‌كه‌ی سلێمانی، ئۆتۆمبیلێكی ته‌كسی جۆری كرۆلا، له‌كاتی به‌نزین تێكردندا له به‌نزینخانه‌ی ئازادی گڕی گرت‌و به‌وهۆیه‌وه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه به سوكی برینداربو و به‌شی دواوه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به‌ته‌واوی سوتا.
به‌پێی زانیارییه‌كان هۆكاری گڕگڕتنی ئۆتۆمبیله‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌كاتی به‌نزین تێكردندا ئۆتۆمبیله‌كه نه‌كوژاوه‌ته‌وه.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و كۆنترۆلی ئاگره‌كه‌یان كردوه.