KNNC
هاوپه‌یمانی نیشتمانی وهلاَمی نامه‌كه‌ی لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌داته‌وه‌و بارزانیش له‌گه‌ڵ وه‌زیران و نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌و پێده‌چێت بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد بۆ به‌غداد بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كه‌ی ئێن ئێن-ی ڕاگه‌یاند: سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی هه‌ڵوێست بۆ تاوتوێكردنی وه‌ڵامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كۆبونه‌ته‌وه‌و ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم له گه‌ڵ وه‌زیرو نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد كۆده‌بێته‌وه‌و پێده‌چێت بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد بۆ به‌غداد بدرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ی ئێن ئێم نامه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، چه‌ند هێلێكی گشتی له خۆگرتووه‌و داوایكردووه وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانی كورد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تاكهمهرجی كورد بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك بووه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتیمانیه‌وه كه پابه‌ندبونی خۆیان به شه‌راكه‌تی نیشتیمانی و ڕێكهوتنهكانهوه دوپات بكه‌نه‌وه.
له‌دوای ئه‌و نامه‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیه‌وه پێده‌چێت به‌م نزیكانه هه‌ردوو لیژنه‌ی ئه‌منی بۆ تاوتوێكردنی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و لیژنه‌ی دارایی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی عێراق سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن.