چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی‌ ڕادیۆی‌ گۆڕان تێده‌په‌رێت



KNNC

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی‌ نیسانی‌ 2013، چوار ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی‌ ڕادیۆی‌ گۆڕان تێده‌په‌رێت، رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی‌ ڕادیۆكه‌ ده‌ڵێن، ڕادیۆی‌ گۆڕان هه‌وڵیداوه‌ زۆربه‌ی‌ هه‌واڵ و پێشهاته‌ گرنگه‌كان روماڵ بكات و پیشه‌ییانه‌ مه‌مه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌شێك له‌ چاودێرانیش پێیان وایه‌ ئه‌و ڕادیۆیه‌ رۆڵی‌ هه‌بووه‌ له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ هاولاتیان و تێگه‌یاندنیان له‌ به‌رنامه‌ و ڕێنمایه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


20 ی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 2009 ڕادیۆی‌ ده‌نگی‌ گۆڕان دامه‌زراو شانبه‌شانی‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان  توانی‌ ببێته‌ میبنه‌برێك بۆ گه‌یاندنی‌ ڕاستیه‌كان و به‌شی‌ زۆری‌ په‌یام و كاره‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌هاوڵاتیان.


ئه‌گه‌رچی‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ ده‌زگای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ بینراو و بیسراوو نوسراو له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌, به‌ڵام به‌بڕوای‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ ڕاگه‌یاندن به‌هۆی‌ وابه‌سته‌بونیان به‌حزب و به‌رپرسانه‌وه‌ نه‌یانتوانیووه‌ ببنه‌ سه‌كۆی‌ گه‌یاندنی‌ كێشه‌و گرفته‌كانی‌ هاوڵاتیان, ڕادیۆی‌ گۆڕان ئه‌گه‌رچی‌ سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌ به‌ڵام جیاواز له‌ میدیا سێبه‌رو حزبیه‌كان مینبه‌رێك بووه‌ بۆ گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ ناڕه‌زایی‌ هاوڵاتیان و گه‌یاندنی‌ خواست و داواكانیان به‌لایه‌نی‌ په‌یوه‌ندی‌ دار .



20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500