هه‌ڵبژاردنی‌ ناوخۆیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان: 16 هه‌زار هه‌ڵسوڕاو مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌‌و1200 كاندید تۆماركراون



KNNC

كاتژمێر 8ی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕایه‌ڵه‌و بازنه‌كان له‌هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كه‌ركوك  ده‌ستی‌ پێكرد.

له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 16 هه‌زار كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌ و 1200 كه‌سیش خۆیان كاندید كردووه‌.


هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌چاودێری‌ هه‌ریه‌ك له‌نوێنه‌رانی‌ ژوری‌ یاسایی رێكخراوه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بڕیاره‌ له‌هه‌فته‌كانی‌ داهاتوودا قۆناغی‌ سێهه‌می‌ هه‌ڵبژاردنه‌ناوخۆییه‌كان له‌خولی‌ دووه‌هه‌مدا هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ قه‌زاو ئه‌ندامانی‌ كۆنگره‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.


له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕایه‌ڵه‌و بازنه‌كان, له‌ هه‌رسێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و كه‌ركوك ده‌ستی‌ پێكرد و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و قه‌زاكانی‌ شاره‌زور و سه‌ید سادق و چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵه‌بجه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.



20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500