مه‌سعود بارزانی‌ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان ده‌خاته‌ئه‌ستۆی‌ برازاكه‌ی‌




مه‌سعود بارزانی‌ دیارینه‌كردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ خۆڵكردنه‌ چاوی‌ خه‌ڵك و خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن وته‌بێژی مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، دیارینه‌كردنی‌ واده‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی‌ حكومه‌ت و ده‌ڵێت: دیاریكردنی‌ واده‌ی‌ هه‌ڵبژادنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمدایه‌و په‌یوه‌ندی‌ به‌سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌ نیه‌ .

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ راشیگه‌یاندوه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدایه‌ له‌واده‌ی‌ خۆیدا.

له‌به‌رامبه‌رداو له‌وه‌ڵامی‌ وته‌بێژه‌كه‌ی‌ بارزانیدا كاوه‌ عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ knnی‌ راگه‌یاند: ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم بۆ خۆڵكردنه‌ چاوی‌ خه‌ڵك‌و شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌خۆدزینه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، ئه‌گه‌رنا بارزانی‌ خۆی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌ كه‌ 8 ساله‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ نه‌كردوه‌ .

كاوه‌ عه‌بدوڵا راشیگه‌یاند دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان به‌شێكه‌ له‌و رێكه‌وتنه‌ نهێنیه‌ی‌ كه‌ مه‌ته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ ئیمزای‌ كردوه‌ .


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500