پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ یه‌كتر به‌دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن




دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشنیازی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ بوه‌ بۆ بارزانی‌، له‌به‌رامبه‌ردا پارتیش قبوڵی‌ كردوه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵای‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان كه‌نه‌یویست ناوی‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌ به‌ knnی‌ راگه‌یاند دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاو قه‌زاو ناحیه‌كان داوای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیی‌ بوه‌، ئه‌گه‌رنا حزبه‌كه‌ی‌ ئه‌وان ئاماده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كاندا به‌رده‌وام مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ داوای‌ دواخستنی‌ زیاتری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكا نیان كردوه‌و نه‌یانشاردۆته‌وه‌ كه‌ئه‌وان له‌هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاندا سه‌ركه‌وتو نابن .

له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ نزیك و ئاگادار له‌مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و ئه‌و لێدوانه‌ی‌ به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی‌ پارتیه‌وه‌ به‌ knn ی‌ راگه‌یاند راسته‌ دواخستنی‌ هه‌لبژاردن ره‌زامه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ له‌سه‌ربوه‌، به‌ڵام پارتی‌ خۆیشی‌ مه‌به‌ستی‌ بوه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێرو دهۆك به‌شێوه‌ی‌ ئێستا بمێنێته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ قۆرغكراوه‌ .


21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500