KNNC
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات، كه نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ناوی كورد له تۆماری ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لێی به‌رپرسه.
شۆڕش حاجی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له گه‌شتی هه‌واڵ و شیكاری كاتژمێر 10ی كه‌ی ئێن ئێن- دا ڕایگه‌یاند: نه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ناوی كورد له تۆماری ده‌نگده‌ران له ناوچه كوردستانیه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لێی به‌رپرسه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: سه‌رۆكی كۆمسیۆنه‌كه كورده و دوو كۆمسیاری كوردیش له‌و كۆمسیۆنه هه‌یه، گه‌ر ئه‌وان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یان نه‌كردبێت، ئیتر كورد گله‌یی له كێ بكات.