KNNC
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ی نیسانی 2013، جێگری پارێزگاری موسڵ رایگه‌یاند، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له نه‌ینه‌وا له‌كاتی خۆیدا به‌رێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت، هیچ بیانویه‌كی ئه‌منی له‌ئارادا نییه بۆ دواخستنی.
ئه‌مین ئیبراهیم-جێگری پارێزگاری موسڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هۆڵی دیجله له شاری موسڵ رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له نه‌ینه‌وا له‌كاتی خۆیدا به‌رێوه‌ده‌چێت و هیچ بیانویه‌كی ئه‌منی له‌ئارادا نییه بۆ دواخستنی.
وتیشی: سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان كردوه‌و ته‌ئكیدیان كردۆته‌وه، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندی پارێزگاكه‌و كاندید‌و هاولاَتییاندا نییه.
ئه‌و وتانه‌ی جێگری پارێزگاری موسڵ له كاتێكدایه، كه حكومه‌تی عیراقی بڕیاریداوه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌واو و ئه‌نبار، بۆ كاتێكی دیكه دوا بخرێت.