KNNC
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌غدایه، بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی ئه‌و فرۆكه ئێرانیانه‌ی كه‌به‌ئاسمانی عێراقدا به‌ره‌و سوریا تێپه‌رده‌بن گومانی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان لێده‌كرێت.
بریت ماكۆرك ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌ن،ڕایگه‌یاند: ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی به‌ڵێنه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌غدایه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی وورد بۆ ئه‌و فرۆكه ئێرانیانه‌ی كه‌به‌ئاسمانی عێراقدا تێده‌په‌ڕن به‌ره‌و سوریا.
روونیشیكرده‌وه، به‌رپرسانی عێراق به‌جۆن كیری وه‌زیری ده‌وره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایان ڕاگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن حكومه‌تی ئێران له‌ئاسمانی عێراقه‌وه چه‌ك‌و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بگوازێته‌وه بۆ ڕژێمی سوریا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، داواشی له‌حكومه‌تی عێراق كرد،ڕێگه‌نه‌دات وڵاتانی دراوسێ ده‌ست وه‌رده‌نه كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه.