KNNC
ئیئتیلافی عێراقیه كه‌ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، 30 ده‌ستگیركراو له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، له‌گرتوخانه‌كانی عێراق گیانیانله‌ده‌ستداوه.
خالید عه‌لوانی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی عێراقیه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، چه‌ندین تۆماری ده‌نگی‌و گرته‌ی ڤیدۆییان لایه، له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی كه‌دژی زیندانیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن له‌لایه‌ن ده‌زگائه‌منیه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌و گرته‌ڤیدیۆییانه جۆری ئه‌و ئه‌شكه‌نجه توند‌و ده‌ستدرێژییانه نیشانده‌ده‌ن كه‌ده‌كرێته سه‌ر زیندانیه‌كان له‌گرتوخانه‌كاندا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراقیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌مانگی ئه‌یلول تاكۆتایی ساڵی 2012 ، واته ته‌نها له‌ماوه‌ی سێ مانگدا 30 زیندانی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌گرتووخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌یاننامه‌كه داواش له‌په‌رله‌مان‌و ڕێكخراوه ناخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات، بێنه سه‌رهێل‌و فشار بخنه سه‌رحكومه‌تی عێراق بۆڕاگرتنی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیه‌كان.