عێراق: حكومه‌ت فیدائیه‌كانی‌ سه‌دام خانه‌نشین ده‌كات



KNNC

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق یاسای‌  لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ هه‌موارده‌كاته‌وه‌ و به‌ پێی‌ هه‌مواركردنه‌وه‌كه‌ش  ئه‌ندامانی‌ فیرقه‌ له‌ حزبی‌ به‌عسی‌ له‌ناوچو ده‌توانن پۆستی‌ حكومی‌ وه‌ربگرن و فیدائیه‌كانی‌ سه‌دامیش خانه‌نشین ده‌كرێن.

حه‌یده‌ر مولا-په‌رله‌مانتاری‌ لیستی‌ عێراقیه‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌ ساڵح موتله‌گ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات به‌ KNN راگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پرۆژه‌ی‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ په‌سه‌ندكردوه‌،
وتیشی‌، بڕیاره‌كه‌ ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر دروستی‌ مانه‌وه‌یان له‌ حكومه‌تدا له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا له‌ پێناو به‌دیهێنانی‌ داواكاریه‌ ڕه‌واكان.

هاوكات ساڵح موتله‌گ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بۆ كاروباری‌ خزمه‌تگوزاری‌ رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ رێگه‌ده‌دات به‌ ئه‌ندامانی‌ فیرقه‌ له‌ حزبی‌ به‌عسی‌ له‌ناوچو،  هه‌ر پۆستێكی‌ حكومی‌ بگرنه‌ ده‌ست گه‌ر پێویست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فیدائیه‌كانی‌ سه‌دام حسێن خانه‌نشین ده‌كرێن ،
موتله‌گ ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، دوای‌ كۆتایی‌ ئه‌مساڵ  رێوشوێنه‌كانی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ هیچ كه‌سێك ناگرێته‌وه‌. 


08/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500