كوتله‌ی‌ ئه‌حرار: مالكی‌ به‌نیازه‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌ دروست بكات



كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ربه‌ڕه‌وتی سه‌در رایده‌گه‌یه‌نێت: مالكی به‌نیازه‌ حكومه‌تی زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ ساڵه‌ح موتڵه‌گ‌و مشعان جبوری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوننه‌ پێكبهێنێت‌و به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانیش، ڕه‌خنه‌‌و به‌رهه‌ڵستی سه‌دریه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه‌‌و دادپه‌روه‌ری به‌بێ مانا‌و نابه‌رپرسانه‌ وه‌سف ده‌كات.

حه‌مزه‌ گه‌رتانی سه‌ركرده‌ له‌به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی، ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی پێنج قۆلی له‌سه‌ر دواین شێوازی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای لێپرسینه‌وه‌‌و دادپه‌روه‌ری ڕێكه‌وتوون، ‌وڕه‌خنه‌‌و به‌رهه‌ڵستیه‌كانی سه‌درییه‌كانیشی له‌سه‌ر ئه‌وهه‌مواركردنه‌وه‌یه‌، به‌بێ مانا‌و نابه‌رپرسانه‌ له‌قه‌ڵه‌مدا.

لای خۆیشیه‌وه‌ موقته‌داسه‌در رابه‌ری‌ ڕه‌وتی سه‌در، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، مانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی له‌حكومه‌تێكدا كه‌به‌عسی‌و فیداییه‌كانی سه‌دام‌و تیرۆریستان تیایدا گه‌شه‌بكه‌ن، هیچ شكۆ‌و ڕێزێكی نامێنێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌میركینانی په‌رله‌مانتاری‌ كوتله‌ی‌ ئه‌حرار له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، جه‌ختی كرده‌وه‌، ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه‌به‌ناوی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، گوزارشتی له‌ڕا‌وبۆچونی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كرد،‌و پێكهاته‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی به‌مزوانه‌ هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌داوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نوری مالكی سه‌ره‌كوه‌زیران، به‌نیازه‌ حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ساڵه‌ح موتڵه‌گ‌و مشعان جبوری‌و ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌ركرده‌ی سوننه‌ مه‌زهه‌بی نوێ، پێك بهێنێت.


10/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500