KNNC
ڕافیع عیساوی، جه‌خت ده‌كاته‌وه، خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی شاره‌كانی خۆرئاوای عێراق، ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی نوێی دروست كردووه‌و ئه‌وانیش بڕیاری دانوستان‌و گفتوگۆ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌ت.
رافیع عیساوی وه‌زیری دارایی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌و سه‌ركرده‌ی لیستی عێراقیه، ڕایگه‌یاند، سیاسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانن‌و له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی‌و سه‌ركرده‌ی نوێی نوێنه‌رایه‌تی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی: "خۆپیشانده‌ران، دانوستان‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ وه‌فده‌كه‌ی ساڵه‌ح موتله‌گی جێگری سه‌ره‌كوه‌زیرانیان ڕه‌تكردۆته‌وه‌و وه‌فدیه‌كه‌شیان گه‌ڕاندۆته‌وه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی لیستی عێراقیه له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی زمانی عێراقی بڵاوی كردۆته‌وه، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌و لایه‌ن‌و كه‌سایه‌تیه حكومیانه‌ش گرت كه‌خۆیان به‌نوێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كان ده‌زانن و هاوكات له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه‌وسازش له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن له‌پێناو به‌دیهێنانی هه‌ندێك ده‌ستكه‌وتی سیاسی‌دا.