KNNC
ئه‌نكه‌ره رایده‌گه‌یه‌نێت، توركیا به ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی عێراق ده‌مێنێته‌وه‌و ئاماده‌یی خۆشی بۆ راكێشانی هێڵێكی بۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌سره ده‌رده‌بڕێت.
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری وزه‌ی توركیا له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی نه‌وت و غازدا له‌شاری ئه‌سته‌نبوڵ رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی عێراق بۆ بازاره‌كانی جیهان ده‌مێنێته‌وه.
وتیشی: " له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نكه‌ره ئاماده‌یه هاوكاریبكات، له‌پێناو دانانی هێڵێكی بۆری نه‌وتی نوێ، بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتیه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ی باشوری عێراقه‌وه بۆ به‌نده‌ری جیهانی توركی، تاكو وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ بۆری نه‌وتی نێوان كه‌ركوك - به‌نده‌ری جیهان به‌كاربهێنرێت".
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری وزه‌ی توركیا له‌دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی هه‌ینی 5ی نیسانی 2013، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌هه‌نگاوێكدا به ئاڕاسته‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردو وڵات، به‌غداد پێشوازی له‌هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ئاڕاسته‌ی نزیكبونه‌وه له ئه‌نكه‌ره ده‌كات .