كۆمپانیای‌ باكوور: ِرۆژانه‌ 425 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كه‌ین



KNNC

كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژانه‌ زیاتر له‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌پارێزگای‌ كه‌ركوكه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌نده‌ری‌ جیهانی‌ توركی‌ ده‌كه‌ن و له‌ داهاتوشدا ئه‌و بڕه‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای‌ نه‌وتی‌ باكور رایگه‌یاند، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردودا هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت بۆ به‌نده‌ری‌ جیهانی‌ توركی‌ له‌رێگه‌ی‌ بۆرییه‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌مبۆوه‌، له‌ئێستادا هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی‌ ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌و رۆژانه‌ بڕی‌ 400 تاكو 425 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ ده‌كه‌ن.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، كۆمپانیاكه‌یان به‌نیازه‌ له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا ئاستی‌ هه‌نارده‌كردن به‌رزبكاته‌وه‌.


ئه‌وه‌ش له‌دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ پێشتر ئاستی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌پارێزگای‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری‌ جیهانی‌ توركی‌ دابه‌زینی‌ به‌رچاوی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌، به‌هۆی‌ راگرتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ هه‌رێم و ئه‌و هێرشانه‌ی‌ ناوبه‌ناو بۆسه‌ر هێڵی‌ بۆریه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. 



12/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500