KNNC
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه ئابوری‌و سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق كه‌مده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ولاَته‌كه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو، له بودجه‌ی گشتی ساڵی 2014 هاوكارییه ئابورییه‌كانی بۆ عێراق كه‌مده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له226 ملیۆن دۆلاره‌وه، بڕه‌كه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ ته‌نها 22 ملیۆن‌و پێنج سه‌د هه‌زاردۆلار.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، واشنتۆن به‌هه‌مانشێوه هاوكارییه سه‌ربازی‌و ئه‌منیه‌كانی بۆ عێراق كه‌مده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له 850 ملیۆن دۆلاره‌وه بڕكه داده‌به‌زێت بۆ ته‌نها 500 ملیۆن دۆلار.
به‌یاننامه‌یه‌كه كه له‌سه‌ر پێگه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌چوارچێوه‌ی دابه‌زینی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر عێراق‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوكارییه‌كان بۆ وڵاتانی به‌هاری عه‌ره‌بی‌و باكوری ئه‌فریقا دێت.