KNNC
ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كاتی دیاریكراوی خۆیدا كۆتایی هات و كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رایگه‌یاند، ریژه‌ی به‌شداریكردنی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌دا 72 بووه.
ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه‌كانی ناوخۆ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا به بێ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی ده‌نگدان كۆتایی هات، ته‌له‌فزیۆنی عێراقیه، له‌زاری كاتع زوبه‌عی-ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بلاَویكرده‌وه، رێژه‌ی به‌شداریكردنی كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سه‌دا 72 بوه.
پێشتریش میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندبوو، له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌هێزه ئه‌منیه‌كان، 650 هه‌زار ده‌نگده‌ر مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌زار و 854 وێستگه له420 بنكه‌ی ده‌نگدان ئاماده‌كراوه.
بڕیاریشه ڕۆژی 20 نیسانیش پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق جگه‌له سێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ردووپارێزگای ئه‌نبار‌و نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت.