خۆپیشانده‌رانی ئه‌نبار په‌ناده‌به‌نه‌ به‌ردادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دژی مالكی



لیژنه‌كانی هه‌مانگی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌ سوننه‌كانی خۆرئاوای عێراق، سكاڵای یاسایی له‌دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دژی مالكی تۆمارده‌كه‌ن.

رافیع روفاعی موفتی دیاری عێراقی، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بڵاوی كردۆته‌وه‌، داوا له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ده‌كات كه‌ كه‌سوكار‌وڕۆڵه‌كانیان، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌،ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌‌و پێشێلكاری بوونه‌ته‌وه‌ یان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێ به‌جێكراوه‌ به‌بێ مه‌رج ‌و ڕێكاره‌یاساییه‌كان، داواكانیان ئاڕاسته‌ی لیژنه‌كانی هه‌مانگی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی سه‌رجه‌م ئه‌وتاوانانه‌‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.

لای خۆیشیه‌وه‌، غه‌سان عیساوی، ئه‌ندامی لیژنه‌كانی هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌نبار، له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌لیژنه‌یه‌كیان له‌پارێزه‌رانی سه‌ربه‌خۆ پێكهێناوه‌، بۆ وه‌رگرتن‌وپێداچوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوان‌و پێشێلكارییانه‌ی دژی خه‌ڵكی بێتاوان ئه‌نجامدراوه‌. 


14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500