عیراق، فرۆكه‌یه‌كی سوری ناچار به‌نیشتنه‌وه‌ده‌كات



KNNC

دوای ئه‌نجامدانی پشكنین‌و دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌ی سه‌بازی تێدانیه‌ له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، فرۆكه‌یه‌كی سوری، كه‌له‌مۆسكۆوه‌ به‌ڕێكه‌وتووه‌،به‌ره‌و دیمه‌شق به‌ڕێده‌كه‌وێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی ڕێگریكردن له‌گواستنه‌وه‌ی چه‌ك‌و كه‌ره‌سه‌ی سه‌بازی له‌ئاسمانی عێراقه‌وه‌ بۆ ڕژێمی سوریا ،حكومه‌تی عێراق، دوای ناچاركردنی به‌نیشتنه‌وه‌ی له‌فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، پشكنینی بۆ فرۆكه‌یه‌كی سوری كردووه‌، كه‌له‌ مۆسكۆوه‌ به‌ئاسمانی عێراقدا به‌رێكه‌وتووه‌ بۆ سوریا.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیخبارییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌كه‌ هیچ كه‌ل‌وكه‌په‌ل‌و كه‌ره‌سه‌یه‌كی سه‌ربازیان له‌نێو ئه‌و فرۆكه‌ سورییه‌دا، نه‌دۆزیه‌ته‌وه‌‌و دوای پشكنینه‌كه‌ش، فرۆكه‌ سوریه‌كه‌ به‌ره‌ودیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌ڕێكه‌وتووه‌.


پێشتریش جۆن كیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، له‌ڕێخۆشكردن‌و ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی سه‌بازی له‌ئاسمانی عێراقه‌وه‌ بۆ ڕژێمی سوریا له‌لایه‌ن حكومه‌تی تارانه‌وه‌.



14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500