KNNC
به‌مه‌به‌ستی یه‌كڕیزی‌و یه‌كخستنی گوتاری سیاسی سه‌رجه‌م چین‌و توێژ‌و لایه‌نه‌كانی توركمان، به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌نجومه‌نی باڵای توركمانه‌كان، پێكده‌هێنێت.
حه‌سه‌ن ئۆزمن، په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی توركمانی له‌فراكسیۆنی عێراقیه، ڕایگه‌یاند، به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌نجومه‌نێكی باڵای، له‌سه‌رجه‌م حیزبه سیاسی‌و ڕێكخراوه مه‌ده‌نی‌وعه‌شایه‌رییه‌كانی توركمانی، پێكهێناوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئامانج له‌دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، یه‌كڕیزی‌ویه‌كخستنی گوتاری سیاسی‌ونه‌ته‌وه‌یی توركمانه‌كانی عێراقه.
ئه‌وپه‌رله‌مانتاره‌ی به‌ره‌ی توركمانی له‌لێدوانێكدا بۆ مه‌سه‌له، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌ئێستادا سه‌رۆكێكی كاتیان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ست نیشانكردووه، ئه‌ویش یونس بێریقداره.
وتیشی: "ئه‌نجومه‌نه‌كه سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتار‌و وه‌زیره توركمانه‌كانی تێدا، ئه‌ندامن".
لای خۆیشیه‌وه، تۆرهان موفتی وه‌زیری پارێزگاكان، ڕایگه‌یاند، له‌بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌وته‌نگژانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ده‌بێته‌وه، هه‌ر له‌ئاواره‌بوون‌و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كانیان، پێویسته توركمانه‌كانی مه‌رجه‌عێكی باڵای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت.