عێراقیه‌: ئاشكرانه‌كردنی مه‌له‌فه‌كان له‌لایه‌ن مالكی-یه‌وه‌ تاوانه‌



KNNC

لیستی‌ عێراقییه‌ هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران و ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر مالكی مه‌له‌فه‌كان ئاشكرانه‌كات ئه‌وا ئه‌ویش شه‌ریكی تاوانه‌كانه‌ .

مه‌یسون ده‌مه‌لۆجی وته‌بێژی لیستی عێراقیه‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ی نوری مالكی له‌ئه‌گه‌ری ئاماده‌بونی له‌ په‌رله‌مانی عێراق و ئاشكراكردنی مه‌له‌فه‌كان به‌ سه‌یر وه‌سفده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت ئاشكرانه‌كردنی ئه‌و مه‌له‌فانه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت مالكیش شه‌ریكی‌ مه‌له‌فه‌كانه‌.


له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وته‌بێژی‌ عێراقیه‌ ده‌ڵێت: وه‌ڵامه‌كه‌ی مالكی بۆ ئاماده‌بونی له‌په‌رله‌مان له‌یه‌ككاتدا مایه‌ی سه‌رسوڕمان و توره‌بونیشه‌، له‌كاتێكدا مالكی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ چه‌ندین مه‌له‌فی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكومی  لایه‌ كه‌ ده‌ستیان له‌ته‌قینه‌وه‌كاندا هه‌یه‌ و بونه‌ته‌ هۆكاری تێكچونی دۆخی ئه‌منی و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ 4 كاندیدی عێراقیه‌و 10 چالاكوانی عێراقییه‌ كوژراون، ئاشكرانه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌و مه‌له‌فه‌كانیان وه‌هاده‌كات مالكیش شه‌ریكی تاوانه‌كان بێت.


له‌چه‌ند رۆژی رابوردودا نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو ئه‌گه‌ر بێت و ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بێت ئه‌وانه‌ دونیا سه‌ره‌وژێر ده‌كات و چه‌ندین مه‌له‌فی په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكومی ئاشكراده‌كات كه‌ ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كاندا هه‌یه‌.



14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500