باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا: یاسای‌ بودجه‌ پرۆژه‌یه‌و بواری‌ گۆڕینی‌ هه‌یه‌



KNNC

دوای‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هاوكارییه‌ داراییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ 260 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ بۆ 22 ملیۆن دۆلار له‌بودجه‌ی‌ 2014ی‌ وڵاته‌كه‌یدا، باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ له‌گۆنگرێسی‌ ئه‌مریكادایه‌و بواری‌ گۆڕانكاری‌ تێداهه‌یه‌.


رۆژنامه‌ی‌ عالمی‌ عێراق له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ له‌به‌غداد بڵاویكرده‌وه‌، پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2014ی‌ ئه‌مریكا له‌كۆنگرێسدایه‌و گفتوگۆ ده‌كرێت، بۆیه‌ بواری‌ گۆڕانكاری‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌پرۆژه‌كه‌دا هاوكارییه‌ داراییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ 262 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ كه‌ ئه‌مساڵ بۆ عێراق دابینیكردوه‌، كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 22 ملیۆن دۆلار.


له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌ندامێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتمانی‌ رایگه‌یاندوه‌ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ نیشانه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ عێراق و كه‌مبونه‌وه‌ی‌ پێویستیه‌كانی‌ به‌ئه‌مریكا.


هاوكات مه‌حما خه‌لیل ئه‌ندامی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ نیشانه‌ی‌ ناڕازیبونی‌ ئه‌مریكایه‌ له‌سیاسه‌ته‌كانی‌ حكومه‌تی‌ ئێستای‌ عێراق و لاوازبونی‌ پێگه‌ی‌ عێراقه‌ له‌ستراتیژی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكادا.



15/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500