KNNC
تارق عه‌زیز كه‌سایه‌تی دیاری رژێمی به‌عس كه چه‌ندین پۆستی باڵای هه‌بووه چه‌ند نهێنیه‌كی ئه‌و رژێمه ئاشكرا ده‌كات.
عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی پێشووی حكومه‌تی عێراق چاوپێكه‌وتنێكی 3 كاتژمێری له‌گه‌ڵ تارق عه‌زیز جێگری سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی له‌ناوچوی عێراق ئه‌نجام داوه و بڕیاره له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه له كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه په‌خش بكرێت و تێیدا چه‌ندین نهێنی ئه‌و رژێمه له سه‌ر داگیركردنی كوه‌یت و چه‌كی كیمیایی و جه‌نگی عێراق -ئێران و كێشه‌ی كورد ده‌خاته‌ڕوو.
له دیداره‌كه‌دا تارق عه‌زیز جگه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌ی گۆڕیبوو بۆ جگه‌ره‌یه‌كی ئاسایی و به درێژایی دانیشتنه‌كه به ئاسوده‌یه‌وه به‌رده‌وام بووه له جگه‌ره‌كێشان.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا راستی پێدانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن ئیسپانیا‌و ئه‌ڵمانیاوه به سه‌دام حسێن ده‌خاته‌ڕوو و تووشبوونی سه‌دام حسێن به نه‌خۆشی ده‌رونی كاتێك بڕیاری داگیركردنی كوێتی داوه و هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌ی سه‌دام حسێن به هاندانی بۆ كاری توندوتیژی و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌نجامی داوه تۆمه‌تبار ده‌كات و حسێن كاملی زاوای سه‌دامیش به شێرپه‌نجه وه‌سفده‌كات كه ویستوه‌یه‌تی كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌دام حسێندا بكات.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی عه‌لی ده‌باغدا سه‌باره‌ت به هه‌وڵی تیرۆركردنی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه، تارق عه‌زی ده‌ڵێت نازم گزالی پلانه‌كه‌ی دارشتوه به‌ڵام نازانێت سه‌دام حسێن ئاگادری هه‌وڵه‌كه بووه یان نا.