KNNC
عادل به‌رواری ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پهرلهمانتارانو وهزیرهكوردهكان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌بایكۆتكردنی پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكێشهكان چاره‌سه‌رده‌كرێت‌و ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش، به‌مه‌سعود بارزانی بهدرستكردنی قه‌یرانی سیاسی،تۆمه‌تبارده‌كات.
عادل به‌رواری راوێوێژكاری پێشوی پێشوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی كرده‌وه، ئهندامانو وهزیرهكوردهكان، به‌رده‌وام ده‌بن له‌بایكۆتكردنی پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاكێشهكان نێوان ههرێمو به‌غدا چاره‌سه‌رده‌كرێت، گفتوگۆ‌و دانوستانه‌كانی نێوان هاپه‌یمانی نیشتیمانی‌و وه‌فدی لایه‌نه كوردستانیهكانیشی بهموجامهلهی سیاسی وه‌سفكرد.
لای خۆیشیه‌وه، محه‌مه‌د كازم هینداوی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه، ڕه‌خنه له‌لێدوانه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ده‌گرێت، كهڕایگهیاندبوو، حكومه‌تی ناوه‌ندی دیكتاتۆر‌و سته‌مكاره.
وتیشی: "ئه‌و لێدوانانه ده‌بێته هۆی شكستهێنانی گفتوگۆكانی نێوان ههرێمو حكومه‌تی ناوه‌ندی".
هینداوی له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئیخباریه مه‌سعود به‌رزانی تۆمه‌تباركرد به‌دروست كردنی قه‌یرانی سیاسی له‌عێراقدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رده‌وام قه‌یرانی سیاسی دروست دهكاتو مه‌رجی قورسیش داده‌نێت له‌گفتوگۆكاندا بۆ مانه‌وه‌ی ناكۆكی‌و قه‌یرانه‌كه به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی.