ئه‌حرار‌و عێراقیه‌ داواده‌كه‌ن مالكی‌ بچێته‌ په‌رله‌مان



KNNC

كوتله‌ی ئه‌حرار‌و لیستی عێراقیه‌، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه‌، ئاماده‌نه‌بوونی نوری مالكی له‌په‌رله‌مان، وه‌ك به‌شداربوونه‌ له‌كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كان‌و دۆخی ئه‌منی وڵاتیش، خراپترده‌كات.


جه‌واد حه‌سناوی په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌حرار، ڕایگه‌یاند، نوری مالكی،داواكه‌ی په‌رله‌مانتاران بۆ ئاماده‌بوونی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پشتگوێ ده‌خات.


وتیشی: "ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌رده‌وام ته‌گه‌ره‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مان له‌ڕێی فشاردروست كردن له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌".


لای خۆیشیه‌وه‌ حامد موتڵه‌گ له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی مه‌دا، جه‌ختی كرده‌وه‌، ئاماده‌نه‌بوونی مالكی له‌په‌رله‌مان دۆخی ئه‌منی ئاڵۆزترده‌كات‌و ڕێخۆشكه‌ریش ده‌بێت له‌به‌رده‌م زیادبوونی كرده‌وه‌ توندوتیژییه‌كاندا.


وتیشی: "ئاماده‌نه‌بوونی مالكی، به‌شداریكردنه‌ له‌توندوتیژییه‌كان.
دوێنێش زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌، چه‌ند شارێكی عێراقی گرته‌وه‌‌و به‌هۆیشیه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 250  هاوڵاتی كوژران‌و برینداربوون".



16/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500