KNNC
مالكی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ڕووسی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ‌و به‌غدا تاوتوێی ده‌كات‌و مانگی ئه‌یلولی داهاتووش ئه‌مریكا پۆلێك فڕۆكه‌ی ئێف 16 ڕاده‌ستی عێراق ده‌كات.
نوسینگه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كردۆته‌وه، نوری مالكی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای ڕووسی كه‌له‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرس‌و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا ڕووسیه‌كان پێكهاتبوو، په‌یوه‌ندییه ئابوری‌و سه‌ربازییه‌كانی نێوان به‌غدا‌ومۆسكۆی تاوتوێكردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مالكی جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی وگرنگی به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ روسیا كردۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه، عه‌مارشبلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق، له‌لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی سه‌باح جه‌دید، ڕایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سیاسی بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان ئاشكرابكات سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكایان كردووه به‌مه‌به‌ستی رازیكردنی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆ دواخستنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان واشنتۆن‌و به‌غداكه تایبه‌ته به‌كڕینی فرۆكه‌ی ئێف 16.
وتیشی: " به‌لاَم حكومه‌تی عێراق به‌به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا، ئه‌و فرۆكانه ڕه‌وانه‌ی عێراق نه‌كرێن،به‌غدا ناچارده‌بێت گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ واشنتۆن هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی تردا ئه‌و گرێبه‌سته ئه‌نجام بدات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا، پۆلێك فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16 ڕه‌وانه‌ی عێراق ده‌كات.