بۆیه‌كه‌مجار پاش روخانی‌ به‌عس كه‌سێكی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن خۆی ده‌پاڵێوێت



KNNC

بۆیه‌كه‌مجار له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس و له‌ناوچونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن، ئه‌ندامێكی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی له‌شاری تكریت خۆی بۆهه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان پاڵاوتوه‌و ئه‌مه‌ش به‌ بڕوای‌ چاودێران روداوێكی سه‌یره‌.


فه‌لاح حه‌سه‌ن نه‌دا كه‌ ئه‌ندامی عه‌شیره‌تی (ئه‌لبو ناسر)ی عه‌شیره‌تی سه‌دام حسێنه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین، به‌ ئاژانسی مه‌دا پرێسی راگه‌یاندووه‌ ئه‌و له‌پێناوی خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات و پاره‌دا خۆی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌، به‌ڵكو بۆ گۆڕینی دۆخی وڵات و به‌تایبه‌تی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌و كاره‌ی‌ كردوه‌.


حه‌سه‌ن نه‌دا ئاماژه‌شی به‌وه‌كردووه‌ بروای به‌وه‌نیه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ حزبی به‌عس بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات، چونكه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچووه‌.

خۆهه‌ڵبژاردنی فه‌لاح حه‌سه‌ن نه‌دا له‌عێراقدا له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی حزبی به‌عس بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ حوكمی كردوه‌و رێگه‌ی به‌هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌ نه‌داوه‌، هه‌ربۆیه‌ خۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م كه‌سه‌ی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراقدا روداوێكی سه‌یره‌.



17/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500