به‌غدا پشكنین بۆ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نی‌و ئێرانی ئه‌نجام ده‌دات



حكومه‌تی به‌غدا، پشكنین بۆ دوو فرۆكه‌ی ئه‌رمه‌نی‌و ئێرانی‌ ئه‌نجام ده‌دات، به‌گومانی هه‌ڵگرتن ‌وگواستنه‌وه‌ی چه‌ك‌وكه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ڕژێمی سوریا.

كه‌ریم نوری ڕاوێژكاری ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق، به‌ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی مۆسكۆی ڕاگه‌یاند،به‌گومانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدادی نێوده‌وڵه‌تی، فرۆكه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نی له‌گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شق، ناچار به‌نیشتنه‌وه‌ كراوه‌‌و دواتریش پشكنینی وردی بۆ ئه‌نجامدراوه‌، وتیشی ئه‌و فرۆكه‌ ئه‌رمه‌نییه‌ هیچ كه‌لوپه‌لێكی سه‌ربازی هه‌ڵنه‌گرتووه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ پێشتریش فرۆكه‌یه‌كی ئێرانی ناچاربه‌نیشتنه‌وه‌ كراوه‌ بۆ پشكنین‌و دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوون له‌نه‌بوونی هیچ جۆره‌چه‌ك‌و كه‌لوپه‌لێكی سه‌ربازی له‌ناو ئه‌و فرۆكه‌ ئێرانیه‌، ڕێگه‌یان داوه‌ گه‌شته‌كه‌ی به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

پێشتریش جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، هۆشداریدایه‌ به‌رپرسانی عێراق، له‌چاوپۆشین له‌گواستنه‌وه‌ی چه‌ك‌و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌ئاسمانی عێراقه‌وه‌ بۆ سوریا.


18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500