مالكی‌و نوجێفی له‌ تۆمه‌تباركردنی‌ یه‌كتری‌ به‌رده‌وامن



ئوسامه‌ نوجێفی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات به‌گوڕوتینه‌وه‌ به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن‌و هۆشداری ده‌دات له‌ ته‌زویركردنی ئه‌نجامه‌كان‌و ده‌وڵه‌تی یاساش ئه‌وانه‌ی مالكی به‌تزویركردن تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، به‌ مایه‌پوچ‌و شكستخواردوو وه‌سف ده‌كات.

له‌گه‌ڵ نزیكیبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ململانێی لایه‌نه‌كان توندتربۆته‌وه‌‌و ئوسامه‌ نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری ده‌دات له‌ته‌زویركردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و داواش له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كات به‌گوڕوتینه‌وه‌ ڕووبكه‌نه‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و كه‌سانی شیاو هه‌ڵبژێرن.

له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌وڵه‌تی یاسا، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن له‌باره‌ی ته‌زویركردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

محه‌مه‌د سه‌یهود، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا،له‌لێدوانێكدا بۆ مه‌دا پرێس،ڕایگه‌یاند، ئه‌وكه‌سانه‌ی مالكی به‌ته‌زویركردن‌و فروفێڵ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، مایه‌پوچ‌وشكستخواردوون، وتیشی ده‌وڵه‌تی یاسا زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌كیی سارخته‌كارییه‌كانه‌ هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010 ڕوویدا. 


18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500