دیالۆگی نیشتمانی هۆشداری له‌ توندبوونه‌وه‌ی گوتاری تایه‌فی ده‌دات



KNNC

به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی، هۆشداری ده‌دات له‌توندبونه‌وه‌ی گوتاره‌ تایفیه‌كان له‌نێوان نوری مالكی‌و ئوسامه‌ نوجێفی‌و به‌سه‌ره‌تای دابه‌شبونی عێراقیش وه‌سفی ده‌كات.

حه‌یده‌ر مولا وته‌بێژی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتیمانی، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌ده‌یه‌نێت، توندبونه‌وه‌ی گوتاری تایه‌فه‌گه‌ری له‌نێوان لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، هێمایه‌كه‌ بۆ بونی پڕۆژه‌یه‌كی ده‌ره‌كی به‌مه‌به‌ستی پارچه‌پارچه‌كردنی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی‌و تایه‌فی.


وته‌كانی مولا له‌كاتێكدایه‌، ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی ماوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر تۆمه‌تگۆڕێنه‌وه‌‌و لێدوانی دژبه‌یه‌ك به‌رده‌وامن‌و له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كه‌شی، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌توندی هێرشی كرده‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی خۆرئاوای عێراق‌و به‌یاخی وه‌سفی كردن.

 



18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500