پارێزگاری موسڵ؛ بارودۆخ وا بڕوات هه‌رێمی سوننی ڕاده‌گه‌یه‌نین



KNNC

پارێزگاری موسڵ هۆشداری ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی بارودۆخی عێراق به‌مشێوه‌یه‌ی‌ ئێستا،  ناچارده‌بن هه‌رێمی سوننی ڕابگه‌یه‌نن.


ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ به‌ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه‌، "قوڵبونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌ سیاسیه‌كان‌و پشتگوێخستن‌و سڕینه‌وه‌ی شاره‌ سونیه‌كان له‌نه‌خشه‌ی عێراق  ناچاریان ده‌كات هه‌رێمێكی سوننی ڕابگه‌یه‌نێن.


لای خۆیه‌وه‌ عه‌بدوڵا حومه‌یدی عه‌جیل یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی دادو چاكسازی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، هه‌وڵێكی جدی ناوخۆیی به‌پاڵپشتی ده‌ره‌كی له‌ئارادایه‌ بۆ پارچه‌ پارچه‌كردنی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی‌و نه‌ته‌وه‌یی.


هاوكات، دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان له‌هه‌ردوو پارێزگای موسل‌و ئه‌نبار له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ وه‌ك نمونه‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ ده‌هێنێته‌وه‌.



18/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500