عه‌لاوی‌: هه‌ڵبژاردن له‌سایه‌ی‌ تۆقاندن و ماڵی‌ سیاسیدا به‌رێوه‌ده‌چێت




ئه‌یاد عه‌لاوی‌ ده‌ڵێت، هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكان له‌كه‌شێكی‌ پڕ له‌ترس و تۆقاندن و به‌كارهێنانی‌ ماڵی‌ سیاسیدا به‌رێوه‌ده‌چێت، داواش له‌ده‌نگده‌ران ده‌كات به‌شداریه‌كی‌ فراوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.

سه‌رۆكی‌ لیستی‌ عێراقیه‌، له‌لیێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، له‌دۆخێكی‌ قورس و ئاڵۆزدایه‌، به‌هۆی‌ به‌رفراوانبونی‌ پرۆسه‌ی‌ له‌ناوبردنی‌ كاندیده‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ هاولاَتیان.

عه‌لاوی‌ وتیشی‌: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌سایه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ به‌رفراوانی‌ ماڵی‌ سیاسیدا به‌رێوه‌ده‌چێت و عێراقیش له‌م قۆناغه‌دا ڕوبه‌ڕوی‌ ده‌ستوردانی‌ ولاَتانی‌ ناوچه‌كه‌ بۆته‌وه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ئاراسته‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ دروستكردووه‌.
له‌به‌شێكی‌ تری‌ لێدوانه‌كه‌یدا عه‌لاوی‌ داوای‌ له‌هاولاَتیان كرد به‌شداریه‌كی‌ به‌رفراوانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی‌ كه‌سانی‌ ده‌ست پاك و باوه‌ڕپێكراو تا له‌و ڕێیه‌وه‌ خزمه‌تگوزاریه‌ پێویست بگات به‌هاولاَتیان.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500