عێراق پێشبینی‌ رودانی‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌ گوڕی‌ 10 پله‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌



KNNC

فه‌رمانگه‌ی‌ چاودێری‌ بومه‌له‌رزه‌ی‌ عێراق  ئه‌و زانیاریانه‌  جیۆلۆجیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌پێشبینی‌ رودانی‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ده‌گمه‌نیان به‌ گوڕی‌ 10 په‌له‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ عێراق و ولاَتانی‌ كه‌نداو كردوه‌،

به‌رپرسێك له‌ فه‌رمانده‌ی‌ چاودێری‌ بومه‌له‌رزه‌ له‌ ده‌سته‌ی‌ كه‌شناسی‌ عێراق له‌ لێدوانێكدا زانیاریه‌كانی‌  ده‌سته‌ی‌ روپێویه‌كانی‌ جیۆلۆجی‌  ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ رودانی‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌ به‌ گوڕی‌  9 تا 10 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر  له‌ باشوری‌ عێراق و  ئێران و ولاَتانی‌ كه‌نداو كه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ هندستان و ژاپۆن به‌ ناراست ناوده‌بات،

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌، قورسه‌ پێشبینی‌  هیچ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كه‌دا بكرێت پێش رودانی‌، رونیشیكرده‌وه‌، زیادبونی‌ چالاكی چینه‌كانی‌ زه‌وی‌ له‌ توركیا و ئێران بۆته‌ هۆی‌ تۆماركردنی‌ چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی‌  سوك كه‌ هه‌ستیان پێنه‌كراوه‌،
ده‌سته‌ی‌ روپێوی‌ جیۆلۆجی‌ ئه‌مریكا له‌ راپۆرتێكدا كه‌ ئه‌مرۆ بلاَویكردوه‌ته‌وه‌ پێشبینی‌ رودانی‌ بومه‌له‌رزه‌ی‌ ده‌گمه‌نی‌ به‌ گوڕی‌ 9تا 10 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ عێراق و ولاَتانی‌ كه‌نداو  كردوه‌، به‌ پێی‌ راپۆرته‌كه‌ كاریگه‌ری‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌گاته‌ ولاَتانی‌ ژاپۆن و هندستان


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500