ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق داوای‌ دادگایكردنی‌ عه‌لی‌ ده‌باغ ده‌كات



KNNC

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق داوای‌ دادگایكردنی‌ عه‌لی‌ ده‌باغ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی‌ پۆستی‌ پێشوی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ له‌گه‌ڵ تاریق عه‌زیز- وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ سه‌رده‌می‌ رژێمی‌ به‌عس.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ رۆژنامه‌وانی كه‌ عه‌لی‌ ده‌باغ- وته‌بێژی‌ پێشوی‌  حكومه‌تی‌ عێراق له‌گه‌ڵ تاریق عه‌زیز - وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌سه‌رده‌می‌ به‌عس ئه‌نجامیداوه‌و به‌زنجیره‌ له‌ كه‌ناڵی‌ عه‌ره‌بیه‌ بلاَوده‌بێته‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق هاته‌ ده‌نگ و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای‌ له‌ دادگای‌ عێراق كرد لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عه‌لی‌ ده‌باغدا بكات له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانی‌ پۆستی‌ پێشوی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاریق عه‌زیز،

 تاریق عه‌زیز كه‌ له‌ ئێستادا سزای‌ زیندانی‌ هه‌تاهه‌تایی‌  به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌،له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كاندا به‌ وردی‌ ئاماژه‌ به‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانی‌ عێراق و  گۆڕانكاریه‌كان ده‌كات.


19/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500