عه‌لاوی: كۆبونه‌وه‌ی هه‌لێر-نه‌جه‌ف گۆڕانكاری سیاسی دروست ده‌كات



KNNC

ئه‌یاد عه‌لاوی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبونه‌وه‌ی هه‌ولێر-نه‌جه‌ف كه‌سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وتی سه‌در‌وهاوپه‌یمانی كوردستانی‌و لیستی عێراقیه‌ كۆكرده‌وه‌، یارمه‌تی ده‌رده‌بێت له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت‌و چاكسازی له‌پڕۆسه‌ی سیاسی.


ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌، ڕایگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌ی (هه‌لێر-نه‌جه‌ف) ڕێگه‌چاره‌یه‌كی باش ده‌بێت گۆڕانكاری‌و چاكسازی سیاسی قوڵ له‌پڕۆسه‌ی سیاسی‌و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه‌ نوری مالكی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌نجامیداوه‌.


 وتیشی: "كۆبونه‌وه‌ی هه‌ولێر-نه‌جه‌ف هه‌وڵێكی گه‌وره‌شه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت له‌عێراقدا".


سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی مه‌داپرێس، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ڕێی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر-نه‌جه‌ف كه‌له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی ڕه‌وتی سه‌در‌وهاوپه‌یمانی كوردستانی‌ولیستی عێراقیه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی جدی له‌گه‌ڵ تاران‌و واشنتۆن.


له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی لیسته‌كه‌ی‌و جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ئه‌ندامه‌كانی، سه‌رۆكی لیستی عێراقیه‌، ووتی، له‌و بارودۆخه‌ سیاسیه‌‌و ئه‌و ته‌نگژانه‌ی كه‌ڕووبه‌ڕووی عێراق بۆته‌وه‌، جیابوونه‌وه‌‌و به‌شبه‌شبونیش كارێكی ئاسایی‌و پێشبینی كراوه‌.



20/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500