KNNC
كوڕه‌كه‌ی تاریق عه‌زیز له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ره‌خنه له‌و چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه ده‌گرێت كه‌له‌لایه‌ن عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی پێشوی حكومه‌تی عێراقه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا ئه‌نجامی داوه‌و ده‌شڵێن چاو پێكه‌وتنه‌كه هی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره.
زیاد تاریق عه‌زیز-كوڕی تاریق عه‌زیز، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراقی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس رایگه‌یاند، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كراوه‌و له كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه په‌خشكرا، بۆ ئامانجێكی سیاسی و تێكه‌ڵكردنی كارته سیاسیه‌كان بوه.
ئاشكراشیكردوه، چاوپێكه‌وتنه‌كه له زستانی ساڵی 2010دا له بینای فه‌رمانده‌ی نه‌ته‌وه‌یی حزبی به‌عس ئه‌نجامدراوه كاتێك كه سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ژێر ده‌ستی سوپای ئه‌مریكادا بون.
كوڕه‌كه‌ی تاریق عه‌زیزكه ئێستا له ولاَتی ئوردن نیشته‌جێیه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی( عرب الیوم) عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی پێشوی حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به قۆستنه‌وه‌ی پۆست و پله‌ی حكومی بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌و بلاَوكردنه‌وه‌ی به بێ ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاره‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق داوای دادگایكردنی ده‌باغ ده‌كات به تۆمه‌تی قۆستنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاریق عه‌زیز.