KNNC
نوری مالكی رایگه‌یاند، گه‌ر مه‌رجه ئه‌منیه‌كان ده‌ستبه‌ربكرێن مانگی داهاتو هه‌ڵبژاردن له هه‌ردو پارێزگای ئه‌نبارو نه‌ینه‌وا ئه‌نجام ده‌درێت.
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له هۆتێل ره‌شید له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه ده‌كات كه كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ردو پارێزگای ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا دیاریكردوه.
وتیشی: "گه‌ر مه‌رجه ئه‌منیه‌كان ده‌ستبه‌ربكرێن و گیانی كاندیده‌كان پارێزراو بێت، ئه‌وا له 18ی مانگی داهاتودا هه‌ڵبژاردن له ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌ده‌چێت".
هاوكات میقداد شه‌ریفی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،كۆمسیۆن ئاماده‌بوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژارنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ئه‌نبار‌و نه‌ینه‌وا، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی ئه‌منی دواخراوه.
ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتویدا، واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له‌ئه‌نبار‌ونه‌ینه‌وا دیاری ده‌كات.