KNNC
مالكی هه‌ڕه‌شه‌ی لێپرسینه‌وه لهوكهسو لایه‌نانه ده‌كات فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پێناو گۆڕینی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌به‌رژوه‌ندی لایه‌نێكی دیاریكراو.
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: حكومه‌تی ڕێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌هه‌ر فشارێك بخرێته سه‌ر كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییه‌دا نه‌یه‌ته‌وه كه پێویسته بۆ ده‌نگده‌ر فه‌راهه‌مبكرێت.
مالكی به‌پێویستیشی زانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دروست بن و ڕێگری بكرێت له‌هه‌ر هه‌ولێكی یاریكردن به‌ئه‌نجامه‌كان.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه له‌وه‌ی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك ده‌كه‌ن كه فشار بخاته سه‌ر كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پێناو گۆڕینی ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رژوه‌ندی لایه‌نێكی دیاریكراو.
دوێنێ له 12 پارێزگای عێراق، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌چوو.