ڕێكخراوی‌ ته‌موز: لیسته‌كه‌ی‌ مالكی‌ له‌ پارێزگای زیقار یه‌كه‌مه‌



KNNC

رێكخراوێكی‌ تایبه‌ت به‌چاودێریكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌ڵێت، لیسته‌كه‌ی‌ مالكی‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاری‌ زیقاردا پێشه‌نگه‌ و چوار لیستی‌ دیكه‌ش ڕكابه‌ری‌ له‌سه‌ر پله‌ی‌ دووه‌م ده‌كه‌ن.


ره‌زاق عوبێد زاهیر، به‌رێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ ته‌موز بۆ چاودێریكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ باشوری‌ عێراق ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی‌ یاسا به‌جیاوازییه‌كی‌ گه‌وره‌ پێش لیسته‌كانی‌ ڕكابه‌ری‌ كه‌وتوه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ زیقاردا، ڕونیشكرده‌وه‌: ئه‌و  ئه‌نجامه‌ی‌ له‌رێی‌ 200 چاودێرییه‌وه‌ به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌، كه‌ به‌سه‌ر وێستگه‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ پارێزگاكه‌دا دابه‌شكرابون.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ڕێخكراوی‌ ته‌موز به‌ مه‌دا پرێسی‌ ڕاگه‌یاند: چوار كوتله‌ی‌ تر كه‌ پێكدێن له‌ كوتله‌كانی‌ ئه‌حرار و مواتن و ته‌زامون و وه‌فای‌ نیشتمانی‌،  بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پله‌ی‌ دووه‌م كێبڕكێی‌ ده‌كه‌ن.


404 كاندید كه‌ له‌نێوانیادا 105 ژن هه‌یه‌، به‌ 10 لیستی‌ جیا كێبركێ‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ 31 كورسی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ زیقار.



21/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500