ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گه‌یشته‌ پایته‌ختی‌ چین



په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گه‌یشته‌ به‌یجینی‌ پایته‌ختی‌ چین و ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ په‌تاكه‌ش گه‌یشته‌ 11 كه‌س.

له‌ كاتێكدا پێتر به‌رپرسانی‌ توندروستی‌ چین و رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ئاشكریانكرد په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌یان كۆنترۆڵكردوه‌، به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ چین به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ئاشكرایان كرد ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ له‌ پارێزگاكانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ چینه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ پایته‌خت منداڵێكی‌ 7 ساڵان له‌ به‌یجینی‌ پایته‌خت تووشی‌ ڤایرۆسی‌ (ئێ    چ 7 ئێن 9) بووه‌.

ئیداره‌ی‌ ته‌ندروستی‌ نیشتمانی‌ چینیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد ژماره‌ی‌ تووشبوان به‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 40 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ك 11 كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ئاشكرایكردوه‌ تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ پزیشك و زانایانی‌ چینی‌ سه‌رقاڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌.


13/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500