چین؛ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گه‌یشته‌ پایته‌خت



KNNC

په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گه‌یشته‌ به‌یجینی‌ پایته‌ختی‌ چین و ژماره‌ی‌ قوربانیانی‌ په‌تاكه‌ش گه‌یشته‌ 11 كه‌س.


له‌ كاتێكدا پێشتر به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ چین و رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ئاشكرایانكرد په‌تای‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌یان كۆنترۆڵكردوه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13ی‌ نیسانی‌ 2013، به‌رپرسانی‌ ته‌ندروستی‌ چین رایانگه‌یاند: ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ له‌ پارێزگاكانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ چینه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ پایته‌خت و منداڵێكی‌ 7 ساڵان له‌ به‌یجینی‌ پایته‌خت تووشی‌ ڤایرۆسی‌ (ئێچ 7 ئێن 9) بووه‌.


ئیداره‌ی‌ ته‌ندروستی‌ نیشتمانی‌ چینیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، ژماره‌ی‌ تووشبوان به‌ ئه‌نفلۆنزای‌ باڵنده‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 40 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.


رێكخراوی‌ ته‌ندروستی‌ جیهانی‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ مرۆڤه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پزیشك و زانایانی‌ چینی‌ سه‌رقاڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌.



13/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500