KNNC
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی نیسانی 2013، پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشوی میسر و كوڕه‌كانی و حه‌بیب عادلی وه‌زیری پێشوی ناوخۆی به‌تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستیپێكرده‌وه.
له گرته ڤیۆیه‌كه‌دا حوسنی موباره‌ك به ته‌ندروستی باشتره‌وه ده‌رده‌ویت و تیایدا سلاو ده‌كات، كه به‌پێی چاودیرانی سیاسی كه ئاژانسه‌ع ه‌ره‌بییه‌كان ئه‌مڕۆ باسیان لێوه‌كردووه، ئه‌و سڵاوه‌ی موباره ته‌نها بۆ ئاماده‌بوانی ناو هۆڵی دادگاكه نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ هه‌ودارانی بووه له میسر.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسر و حه‌بیب عادلی وه‌زیری ناوخۆی رژێمه‌كه و كوڕه‌كانی موباره‌ك به تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی كانونی دوه‌م ساڵی 2011 ده‌ستیپێكرد و دانیشتنه‌كه‌ی دادگاش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه په‌خش ده‌كرا>
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی موباره‌ك و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كه له به‌رده‌م دادگاكه كۆبوونه‌وه و تووشی پێكدادان بوون.
دادوه‌ری دادگاكه‌ش رایگه‌یاند، به هۆی دژواربوونی پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌وه به‌رده‌وام نابێت له دانیشتنه‌كه و له پرۆسه‌كه ده‌كشێته‌وه و ده‌یسپێرێت به دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی دانیشتنه‌كه دیاریبكات.
دادگایكردنه‌وه‌ی موباره‌ك له‌دوای ئه‌وه دێت كه دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له‌مانگی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ بڕیاریدا به دوباره دادگایكردنه‌وه‌ی موباره‌ك، كه پێشتر به زیندانی هه‌تاهه‌تایی له‌لایه‌ن دادگاوه سزادرابوو.