چین و ئه‌مریكا له‌ سه‌ر داماڵینی‌ كۆریا له‌چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ رێكده‌كه‌ون



ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ر داماڵینی‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا له‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ رێكه‌وتن و جۆنكێری‌ به‌یجینی‌ به‌ره‌و ژاپۆن به‌جێهێشت.

له‌ درێژه‌ی‌ گه‌شته‌كه‌یدا بۆ وڵاتانی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئاسیا به‌ مه‌به‌ستی‌ تاوتوێ‌ كردنی‌ قه‌یرانی‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا، جۆن كێری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌یجینی‌ پایته‌ختی‌ چینی‌ به‌ره‌و ژاپۆن به‌جێهێشت، به‌ر له‌ كۆتایی‌ هێنانی‌ گه‌شته‌كه‌ی‌ چین، جۆن كێری‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا چینیه‌كه‌ی‌ ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ چین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوون هه‌نگاوی‌ پێویست بۆ داماڵینی‌ نیمچه‌دورگه‌ی‌ كۆریا له‌ چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌ هه‌ڵبگرن.

كێری‌ داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ چین كرد هه‌ژمونی‌ خۆی‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ قه‌یرانی‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ كۆریا به‌كاربهێنێت.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چینینش ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ كێشه‌ی‌ كۆریا ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ گفتوگۆوه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌شیدا له‌گه‌ڵ شی‌ جین پینگ سه‌رۆكی‌ چین، جۆن كێری‌ رایگه‌یاند، جیهان له‌ دۆخێكی‌ قه‌یراندایه‌ و به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران و كۆریای‌ باكور، قه‌یرانی‌ سوریا و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و قه‌یرانی‌ ئابوری‌ جیهانی‌ به‌ نمونه‌ی‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ گشتیه‌ی‌ جیهان وه‌سفكرد.


14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500