لە ئیندۆنیزیا فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 172 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ ناو ده‌ریا



فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگری‌  ئیندۆنیزی‌ به‌ 172 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ ناو ده‌ریا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی‌ له‌ مردن رزگاریان بوو.

فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگری‌ جۆری‌ بوینگ 737 ی‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای‌ فڕۆكه‌وانی‌ (لاین ئه‌یر) به‌ر له‌ نیشتنه‌وه‌ی‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بالی‌ به‌ هۆكارێكی‌ نادیار له‌ هێڵی‌ خۆی‌ ده‌رچووه‌ و كه‌وتوه‌ته‌ ناو ئاوی‌ ده‌ریاوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپرسانی‌ ئیندۆنیزیا ئاشكرایان كرد فڕۆكه‌كه‌  172 سه‌رنشینی‌ هه‌ڵگرتبوو و به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌رسورهێنه‌ر سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی‌ له‌ مردن رزگاریان بووه‌ و ته‌نها ژه‌ماره‌یه‌كیان به‌ سوكی‌ برندار بوون به‌ڵام فڕۆكه‌كه‌ زیانی‌ زۆری‌ به‌ركه‌وتووه‌.

هێشتا هۆكاری‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌ ئاشكرانه‌بووه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی‌ ره‌سمی‌ ئیندۆنیزیا رایانگه‌یاندوه‌ دۆخی‌ كه‌ش و هه‌وا ئاسایی‌ بووه‌ و فڕۆكه‌كه‌ش یه‌ك سه‌عات پێش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی‌ پشكنینی‌ بۆكراوه‌.

كۆمپانیای‌ لاین ئه‌یر گه‌وره‌ترین كۆمپانیای‌ فڕۆكه‌وانی‌ ئیندۆنیزیایه‌ و ساڵی‌ رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌وانه‌كانی‌ سه‌ر به‌و كۆمپانیایه‌ به‌ هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران.




14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500