KNNC
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر به گواستنه‌وه‌یان له به‌شه گشتیه‌كان زیندانیانی گوانتانامۆ، ژماره‌یه‌ك زیندانی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی زیندانیه‌كه تووشی پێكدادان بوون و به هۆیه‌وه ژماره‌كیان برندار بوون.
وته‌بێژێكی سوپای ئه‌مریكا ئاشكرایكرد ژماریه‌ك به‌ندكراو له زیندانی گوانتانامۆ له كاتی گواستنه‌وه‌یاندا له به‌شی گشتیه‌وه بۆ به‌شه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی زیندان تووشی پێكدادانی توندبوون و پاسه‌وانه‌كان ناچار به ته‌قه‌كردن بوون و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له زیندانیه‌كان بریندار بوون.
وته‌بێژه‌كه‌ی سوپا ته‌ئكیدی كرده‌وه پاسه‌وانانی زیندان گولله‌ی پلاستیكیان به‌كارهێناوه و برینی برینداره‌كانیش سوكه.
هاوكات پارێزه‌رێكی زیندانیانی گوانتانامۆ رایگه‌یاندوه زۆربه‌ی زیندانیانی گوانتانامۆ له مانگی شوباته‌وه له مانگرتندان و ژماره‌یه‌كیان له مردن نزیكبوونه‌وه به ناچاری خۆراكیان پێده‌درێت.