KNNC
كێشه و ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و روسیا به‌ره‌و توندبوونه‌وه ده‌چێت و له كاردانه‌وه‌یكدا به‌رامبه‌ر به سزادانی 18 به‌رپرسی روسی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، روسیاش 18 به‌رپرسی ئه‌مریكی ده‌خاته لیستی سزاكانیه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌ممه 13ی نیسانی 2013، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ناوی 18 به‌رپرسی روسیای به تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ خسته لیستی سزاكانه‌وه و سه‌رجه‌م داراییه‌كانیانی له ئه‌مریكا بلۆك كرد و سه‌فه‌ركردنیانی بۆ ئه‌مریكا قه‌ده‌غه كرد، روسیاش هه‌مان شێوه 18 به‌رپرسی ئه‌مریكای خشته لیستی سزاكانییه‌وه.
وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، مۆسكۆ ده‌ستپێكه‌ری ئه‌و جه‌نگه نه‌بووه و ناشتوانێت بێده‌نگ بێت له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكادا و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه سیاسه‌تمه‌داره‌كانی واشنتۆن له‌وه تێبگه‌ن كه ناتوانن له‌گه‌ڵ زلهێزێكی وه‌كو روسیا به‌و جۆره مامه‌ڵه بكه‌ن.
وته‌بێژه‌كه‌ی روسیا ناوی 18 به‌رپرسی ئه‌مریكای خوێنده‌وه كه له لیستی سزاكانی روسیادان و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه ئه‌و 18 كه‌سه تێوه‌گلاون به‌ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی كردنی هاوڵاتیانی روسیا و به‌شێكیان به‌رپرسانی كابینه‌كه‌ی پێشووی جۆرج بووش بوون مافی سه‌فه‌ركردنی روسیایان نییه.
كێشه‌كانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا دوای ئه‌وه قوڵبووه‌وه كه ئه‌مریكا یاسایه‌كی به ناوی سێرگی مه‌گنیتسكی ماناسی ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز روسی په‌سه‌ند كرد كه ساڵی 2009 له زیندانه‌كانی روسیا به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانی له ده‌ستدا.