KNNC
ته‌قینه‌وه‌و هێرشێكی چه‌كداری بۆسه‌ر دادگایه‌ك له‌مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د یه‌كێك له‌به‌رپرسانی حكومه‌تی سۆماڵ رایگه‌یاند: دوو خۆكوژی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی شه‌باب هێرشیانكردۆته سه‌ر بینای دادگای شاری مه‌قادیشۆو خۆیان ته‌قاندۆته‌وه، له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌فسه‌ری پۆلیس رایگه‌یاندووه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا لانی كه‌م 16 كه‌س كوژراون و ژماره‌ی قوربانیه‌كانیش له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه.
هاوكات شایه‌تحاڵێك له‌شوێنی روداوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، دوو كه‌سی خۆكوژو ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جل و به‌رگی سوپای سۆماڵه‌وه هێرشیانكردۆته سه‌ر دادگاكه‌و دوای چونه ژوره‌وه‌یان بۆ نێو بینای دادگاكه، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویانداوه‌و له ده‌ره‌وه‌ش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قیوه‌ته‌وه‌و دواتر پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كاندا رویداوه.