وڵاتانی‌ كه‌نداو له‌ كاریگه‌ریی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئێران ده‌ترسن



KNNC

وڵاتانی‌ كه‌نداو مه‌ترسی‌ خۆیان له‌كاریگه‌ریه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ئێران له‌سه‌ر وێستگه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوشه‌هر ده‌رده‌بڕن و داوا له‌تاران ده‌كه‌ن رێوشوێنی‌ سه‌لامه‌تی‌ له‌و ناوچه‌یه‌ بگرێته‌به‌ر.


عه‌بدولله‌تیف بن راشد زه‌یانی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ هاریكاری‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: وڵاتانی‌ كه‌نداو مه‌ترسیان سه‌باره‌ت به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی‌ باشوری‌ ئێران هه‌یه‌و ده‌ترسن ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ زیانی‌ به‌ وێستگه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوشه‌هر گه‌یاندبێت و به‌و هۆیه‌وه‌ روبه‌رووی‌ مه‌ترسی‌ تیشكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ وێستگه‌كه‌ ببن.


وڵاتانی‌ كه‌نداو داواش له‌ ئێران ده‌كه‌ن پابه‌ندی‌ رێكه‌وتننامه‌ی‌ جیهانی‌ تایبه‌ت به‌ سه‌لامه‌تی‌ وێستگه‌ ئه‌تۆمیه‌كان بێت و رێوشوێنی‌ پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ بگرێته‌به‌ر.

 



14/04/2013
  • کوردستان
  • عێراق
  • جیهان
ڤیدیۆ...كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كه‌ی‌ گۆگڵ
Saturday, April 20, 2013
هه‌واڵی زیاتر
دوو مانگ دوای‌ مردنه‌كه‌ی‌ ته‌رمی‌ پاشای‌ كه‌مبودیا له‌ ڕێوره‌سمێكی‌ تایبه‌تدا سوتێنرا
Tuesday, February 5, 2013
هه‌واڵی زیاتر
كینگداو هایوان...درێژترین پردی‌ ئاوی‌ له‌ جیهاندا
Tuesday, April 16, 2013
هه‌واڵی زیاتر
KNN Frequencies: Nilesat: 10892 H 3/4 S.R = 27500       Hotbird: 12380 V 27500